راچڵەكین –
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بەشداری هەردوو هاوسەرۆك كۆبووەوەو چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ 15-7-2021، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بەشداری ھەردوو ھاوسەرۆك كۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێك كە وێنەیەكی دەست راچڵەكین كەوتووە، كۆبوونەوەكە بە مەبەستی ھەنگاونان بووە بۆ چارەسەركردنی كێشە و ئاڵۆزییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو، لەو چوارچێوەیەشدا چەند بڕیارێكی گرنگ دران.
لە كۆبوونەوەكەدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەختی لەوەكردەوە، یەكڕیزی یەكێتی و پابەند بوون بەرامبەر بە كەسوكاری شەھیدان و جەماوەرەكەی و خەڵكی كوردستان بە گشتی لە ئەولەویەتی خەباتە.