ئافره‌تێك بۆ ڕازیكردنی دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی منداڵه‌كه‌ی له به‌رمیلێك ئاودا خنكاند
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
له تاوانێكی قێزه‌وندا له گوندێك له میسر له پارێزگای" البحیره" له باكوری میسر ئافره‌تێكی گه‌نج له‌به‌ر دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی بڕیاری ئه‌وه‌یدا كۆرپه‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی 2 هه‌فته‌یه بیخاته ناو به‌رمیلێك ئاوه‌وه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرای كردوه كه دایكی منداڵه‌كه ته‌مه‌نی ته‌نها 14 ساڵ بووه و مێرده‌كه‌ی داوای منداڵی كوڕی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ناوی هه‌ڵبگرێت ئه‌گه‌ر نا لێی جیا ده‌بێته‌وه به‌ڵام ئه‌وان بونه‌ته خاوه‌نی منداڵێكی كچ و دایكی منداڵه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڵاق نه‌درێت بڕیاری ئه‌وه‌یداوه كۆرپه ته‌مه‌ن 2 هه‌فته‌كه‌ی بخاته به‌رمیلی سه‌ربانه‌كه‌یان و بیكوژێت.
دوای مردنی منداڵه‌كه‌ی ئافره‌ته‌كه جۆرێك نواندنی كردوه كه منداڵه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی مردوه به‌ڵام دواتر تاوانه‌كه‌ی ئاشكرا بووه و له دادگا دانی به‌وه‌دا ناوه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی منداڵی كوڕی ویستوه به‌ڵام ئه‌و منداڵی كچی بووه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كاره‌ی كردوه كه ته‌ڵاق نه‌درێت یان هاوسه‌ره‌كه‌ی ژنی به‌سه‌ر نه‌هێنێت.