نرخی بەنزین هەرزانکرا

کوردستان

17/07/2021     ژمارەی بینراو 3988

راچڵەکین-

 بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر رایگەیاند، ھەنگاوی كرداری بۆ هەرزانكردنی نرخی بەنزین دەستیپێكردووە و لە یەكەم قۆناغیشدا نرخی بەنزین لە ٢٧بەنزینخانە هەرزان كرا، كە نرخی ھەر لیترێك كراوەتە ٦٦٠دینار.

ئاری كاكەشین، بە ماڵپەڕی فەرمی رایگەیاند، لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لیژنەیەك دروستكراوە بۆ لێكۆڵینەوە لە گرانبوونی نرخی بەنزین و كاركردن بۆ هەرزانكردنی بەنزین، كە بەردەوام كار دەكەن و لە یەكەم ھەنگاویشدا نرخی بەنزین لە ٢٧بەنزینخانەی ھەولێر هەرزان كرا و نرخەكەی كراوەتە ٦٦٠ دینار و ناشبێت لەو نرخە گرانتر بفرۆشرێت.

"حكوومەت كار دەكات بۆ ئەوەی نرخی بەنزین لە ٧٠٠دینار زیاتر نەبێت، چونكە حكومەت خۆی جیددییە و نیگەرانە لە گرانبوونی بەنزین، كە لەسەر ئاستی باڵاش چاودێریی دەكەن، بۆیە كار دەكرێت بۆ ئەوەی بەنزین لە ھەرێمی كوردستان هەرزان بكرێت و نابێت بەو شێوەیە گران بێت" ئاری کاکە شین وا دەڵێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن