دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تۆببە دەكات

کەلتوور

17/07/2021     ژمارەی بینراو 1602

راچڵەكین-

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا، نووسەری دیاری كورد كەهەمیشە بەبابەتە تەنزئامێزەكان دەناسرێتەوە، لەوەڵامی ئەو بابەتانەی لەچەند رۆژی رابردوودا لەسەری نووسراون دەڵێت:" ئازیزان عەبدی خوا زۆرە بە ناویانەوە پۆست و مۆست بكەن. خۆ هەر من مەڕ نیم بە قوربان."

 دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا دەڵێت:" چوارینە راستەقینەكانی خەیام، وەك توێژەرە ئێرانییەكان دەڵێن رەنگە ژمارەیەكی دوو رەقەمی تێ نەپەڕێنێت كەچی من هەرخۆم دووسەد دانەم لەبەرە. ئەوەندەی چیرۆك و شانۆگەریی ساختە بە ناوی عەزیز نەسینی رەحمەتییەوە بڵاو بۆتەوە سەد هێند رەحمەت و گلەیی لەو برادەر و ناحەزانەی كە تەنز و كۆمێنتەكانیان دەخەنە پاڵ من."

 دەشڵێت:"دەزانم شەعب قۆشمەیە و جار بەجاریش پێی خۆشە پەنگ بنێتەوە بەو دەلیلەی كە رۆژانە دەیان تەڵاقی دەستكرد بە ناوی بارام بەگەوە دێنە پەخشاندنێ، بەڵام تكایە تەنز چەقۆی دوو دەمە و ئەو سوعبەتە لەگەڵ منا كۆتایی پێ بهێنن . حەی عەلەل صەلات براتان هەر بەرپرسیاری گۆشەكەی كوردستانی نوێم كە چوار پێنج رۆژە تۆببەم لەویش كردووە. ئازیزان عەبدی خوا زۆرە بە ناویانەوە پۆست و مۆست بكەن. خۆ هەر من مەڕ نیم بە قوربان."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن