جوانكیله‌كه‌ی‌ سینه‌ما چۆته‌ كۆماوه‌

هەمەڕەنگ

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 220

جوانكیله‌كه‌ی‌ سینه‌ما چۆته‌ كۆماوه‌


ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ 

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی میسری" یاسمین عبدالعزیز" ئاشكرای كردوه‌ یاسه‌مین دوای ئه‌وه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كان دۆخی ته‌ندروستی زۆر خراپ بووه‌ و چۆته‌ حاڵه‌تی كۆماوه‌.

ئه‌م خانمه‌ نه‌شته‌رگه‌ری منداڵدانی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی پزیشكیه‌وه‌ دۆخی ته‌ندروستی تێكچوه‌ و ئه‌گه‌ری زۆره‌ دوباره‌ نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ی‌ بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیانی ڕزگار بكرێت.

ئێواره‌ی دوێنێ ئه‌حمه‌د العوچی ئاشكرای كرد كه‌  هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌ و داوای له‌ هه‌واداره‌كانی كرد كه‌ نزای چاكبوونه‌وه‌ی‌ بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و دۆخه‌ی تێی كه‌وتوه‌ به‌ سه‌لامه‌تی تێی بپه‌ڕێنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن