راچڵەکین-
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراودا له شاری مه‌زار شه‌ریف سه‌ر به پارێزگای به‌ڵخ باكووری ئه‌فغانستان، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
عادلشا عادل، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی به‌ڵخ، له لێدوانێكدا بۆ میدیاكاران، رایگەیاند، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له قه‌راغی رێگایه‌ك له ناوچه‌ی كۆچای مازاری له مه‌زار شه‌ریف، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سی دیكه برینداربوون.
هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.