لەعیراق بەرزترین ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا تۆماركرا

عێراق

19/07/2021     ژمارەی بینراو 230

راچڵەكین -

لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، بەرزترین ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای كۆرۆنا لەعیراق تۆماردەكرێت، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت، زیاتر لە نۆ هەزارو 880 حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتاكە تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا نۆ هەزارو 883 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا هەشت هەزارو 279 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 62 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، كۆی گشتیی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 501 هەزارو 595 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 364 هەزار و 545 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 90.9%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 17 هەزارو 892 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن