ئه‌لیسا: ئه‌وه‌ی به‌دڵی نییه فۆڵۆم نه‌كات
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی" ئه‌لیسا" جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات به‌و جۆره‌ی كه پێی خۆشه.
ئه‌م خانمه له‌ڕێی تویتێك له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر نوسیویه‌تی" تویته‌ر مینه‌برێكه بۆ ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كان و وه‌ك هاوڵاتیه‌ك مافی ئه‌وه‌م هه‌یه بۆچوونی خۆن له‌باره‌ی بابه‌ته‌كان به‌و جۆره ده‌رببڕم كه ده‌مه‌وێت و مه‌به‌ستمه"
ئه‌لیسا داوا له فۆڵۆوه‌ره‌كانی ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕه‌فتار و شێوازی ده‌ربڕینی ئه‌ویان به‌دڵ نییه ئه‌وه فۆڵۆی نه‌كه‌ن چونكه تویته‌ر جێگایه‌ك نییه بۆ پیشاندانی گۆرانیه‌كانی و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت گوێ له به‌رهه‌مه‌كانی بگرێت ئه‌وه شوێنی دیكه هه‌یه بۆ ئه‌وه.