ئەڵمانیا نزیكەی ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ زیانەكانی لافاوەكان تەرخان كردووە

جیهان

21/07/2021     ژمارەی بینراو 313

راچڵەكین-

بە نزیكەی بڕی ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ هاریكاری بەپەلەی ئەو ناوچانە دەكرێت كە لە ئاكامی روودانی لافاو لەویلایەتەكانی راینلاند-پلاز و باكووری راین ڤێستفالنی رۆژئاوای ئەڵمانیا زیانیان پێگەیشتووە.

ئۆلاف شۆڵز، وەزیری دارایی ئەڵمانیا، رایگەیاند لافەوەكەی ئەو وڵاتە زیانی زۆریا لێ كەوتووەتەوە و پێویستە بە خێرایی هاوكاری زیانلێكەوتووان بكرێت.

شۆڵز تیشكی خستە سەر ئەوەی كە لەم بارەیەوە هەنگاوی پێویستییان ناوە و وەك هەنگاوی یەكەمیش نزیكەی بڕی ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆیان بۆ ئەم مەبەستە تەرخان كردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، نیوەی ئەم پارەیە لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵی و نیوەكەی دیكەیشی لەلایەن ویلایەتەكانەوە بەمەبەستی نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی باڵەخانە و ژێرخانەكان و هاوكاریكردنی ئەوانەی پێویستییان بە هاوكاری بەپەلەیە خەرج دەكرێت.

بەهۆی ئەو لافاوە بەرفراوانی ئەڵمانیای گرتەوە، لانیكەم ١٧١ كەس گیانیان لەدەستدا، هاوكات دەیانی تر برینداربوون و زیانێكی ماددی زۆریشی لێكەوتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن