چوار نیشانه‌ی سه‌ره‌كی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان یه‌كێكه له بڵاوترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه له‌ناو خانماندا و نابێت پشتگوێ بخرێت و باشتر وایه ئاگاداری نیشانه پێش وه‌خته‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌بن هه‌تا زوتر چاره‌سه‌ر بكرێت.
پسپۆڕه ئه‌مه‌ریكیه‌كان له بواری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه چوار سه‌ره‌كی ترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌م جۆره شێرپه‌نجه‌یه‌یان دیاریكردوه كه بریتین له:
1- هه‌ستكردن به ئاوسانی به‌رده‌وام و دوباره
2- ئازاری بێزاركه‌ر له ناوچه‌ی حه‌وز و سك
3- نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن و زوو هه‌ستكردن به تێربوون
4- میز ڕانه‌گرتن و زۆر میزكردن
ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نت له 50 ساڵ و سه‌روتره یان له خێزانه‌كه‌تدا ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌یه ئه‌وه باشتر وایه ئه‌م نیشانانه پشتگوێ نه‌خه‌یت.
هه‌ندێكجار نیشانه‌كانی ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر ده‌رده‌كه‌وێت كه بریتیه له:
1- دڵتێكهه‌ڵاتن و قورسی هه‌رس به به‌رده‌وامی
2-هه‌بوونی ئازار له‌كاتی سێكس
3- ئازاری پشت
4- گۆڕانكاری له كۆئه‌ندامی هه‌رس
5- هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام