ئهو كهسانهی ههردوو ژهمی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنایان وهرگرتوه توشی كۆرۆنا دهبن؟
ڕاچڵهكین-
ڕەنگە ئەوە پرسیارێک بێت لە مێشکی زۆربەمان گەڵاڵە بووبێت ، ئەگەر ڤاکسینیش وەرگرین و هێشتا کۆڕۆنا بگرین ، سوودی ڤاکسین چیە؟ دكتۆر شیروان پزیشکی شارەزای گشتی لهم بابهتهدا وهڵامی ئهم پرسیاره دهداتهوه.
بە کورتی وەڵامەکەی ئەمەیە کە : ڤاکسین تا ڕاددەیەکی زۆر مەترسی نەخۆشیەکە کەم دەکاتەوە لەسەرت ، بە مانایەکی تر ڤاکسین ڕێگرە لەوەی بگەیە ئاستی مەترسیداری نەخۆشیەکە کە ژیانت بکەوێتە مەترسیەوە ، بە پێی داتا جیهانیەکان و داتا نێوخۆییەکانیش ، زۆربەی زۆری ئەوانەی دوای وەرگرتنی هەردوو ژەمی ڤاکسین تووشی کۆڕۆنا بوون بە سووکی گرتوویانەو نەگەشتوونەتە قۆناغی مەترسیداری نەخۆشییەکە ، ڕەنگە هەمان کەس کە تووشی کۆڕۆنا بۆتەوە بە سووکی ئەگەر ڤاکسینی وەرنەگرتبوایە زۆر قوڕستر تووشی نەخۆشیەکە دەبوو ، هەروەها بە پێی چەند توێژینەوەیەکی تر ، ڤاکسین ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە کەمکردنەوەی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ دەوروبەرو خەڵکانی تر .
بۆیە بە هەموو شێوەیەک وەرگرتنی ڤاکسین شتێکی تەواو زەروورە ، تکایە هەرگیز با ئەو قسەو قسەڵۆکانە ساردتان نەکەنەوە لە وەرگرتنی ڤاکسین.