چارەسەری ده‌رونی به‌ گوفتاری چیە؟

تەندروستی

26/07/2021     ژمارەی بینراو 1263

چارەسەری ده‌رونی به‌ گوفتاری چیە؟


ڕاچڵه‌كین-

چارەسەری گوفتاری، کە بە چارەسەری دەروونییش(Psychotherapy) ناسراوە، يمیتۆدێکی چارەسەرە کە پسپۆرانی دەرووندروستی بەکاری دێنن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ نەخۆشەکانیاندا. ئامانجی چارەسەری گوفتاری یارمەتی دانی کەسەکانە کە ئەو کێشانە دیاری بکەن کە بۆتە هۆی گرفتی سۆزداریان.

بۆ هەندێک کەس ئەم کێشانە ئاڵۆزن، وەک خەمۆکی یان دڵەراوکێ. بەڵام بۆ کەسانی تر، چارەسەری گوفتاری لەوانەیە بەسادەیی وەک شوێنێکی ئارام بێت بۆیان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو هەست و سۆزەی کە لەلایەن فشاری ڕۆژانەوە دروستبووە یان بەهۆی نەخۆشییەکی پزیشکی، گرفت لە پەیوەندی، خەم و خەفەت، یان کاریگەری ڕووداوێکی تایبەت.

هەر کە کێشەکان دەستنیشانکران، چارەسەرکارە دەروونییەکە یارمەتیتدەدات بۆ تێگەیشتن لەوەی کە چۆن ئەم گوشارە دەروونییانە کاریگەریان هەیە لەسەر ژیانت و کار دەکات بۆ پەرەپێدانی چارەسەرێک کە یارمەتی دەربێت لە کەمکردنەوەی توندی نیشانەکان.

بە گشتی، چارەسەری بە قسەکردن نزیکەی یەک کاتژمێر بەردەوام ئەبێت، زۆر جار ٥٠ خولەکە، چەن جار ڕۆشتن بۆ چارەسەر و تا کەی بەردەوامدەبێت ئەوە پەیوەستە بە توندی نیشانەکان و پلانی چارەسەری کە لەلایەن چارەسەرکارەوە وەریدەگری.

جۆرەکانی چارەسەری بە قسەکردن کامەنەن؟ 
بە پێی(APA)  American Psychological Association پێنج جۆری فراوان بۆ چارەسەری دەروونی (بە قسە) هەیە، ئەم رێبازانە بریتین لە: 

1-چارەسەری ڕەفتاری:  ئامانجی چارەسەری ڕەفتاریی کەمکردنەوە یان نەهێشتنی ڕەفتاری خودـ وێرانکەر یان رەفتارێکی ناتەندروستە بەدەستنیشانکردنیان و هەروەها بەهێزکردنی ڕەفتاری خوازراو.

2- چارەسەری رەفتاری ـ معریفی: چارەسەرکارەکان چارەسەری معریفی بەکاردەهێنن و زیاتر جەخت لەسەر ئەوە ئەکەنەوە کە بیری لێ ئەکەیتەوە نەک ئەوەی کە تۆ دەیکەیت.

3- چارەسەری مرۆی: لەناو چارەسەری مرۆیدا سێ جۆری لاوەکی هەن: client- centered therapy , Gestalt therapy, and existential therapy. 

4- چارەسەری شیکاری دەروونی: ئەم رێبازە لێکۆڵینەوە لە ماناو پاڵنەرە نائاگایەکانی نەست و بیرکردنەوە و ڕەفتارەکانت دەکات. لە چارەسەری شیکاری دەروونی پەیوەندیەکی متمانەپێکراو لە نێوان چارەسەرکار و چارەسەرخواز بە شێوەیەکی نمونەیی پەرەدەسەنێت و هەندێک کەس ئەمە بە (چارەسەری گوفتاری) ناو دەبەن. 

5- چارەسەری دەروونی تێکەڵ لە چەن چارەسەریەکی تر: چارەسەرکار لە جیاتی ئەوەی جەخت لەسەر یەک شێواز بکاتەوە چەن شێوازێکی یەک پارچە لە چارەسەریدا بەکار دەهێنێت لە تێکەڵ کردنی تیۆریە جیاوازەکان بۆ دروستکردنی شێوازێک کە پێویستییەکانی چارەسەرخوازی تێدابێت.

پسپۆرانی دەروون دروستی هەندێک شێوازی دیاریکراوی چارەسەری گوفتاری بەکار دەهێنن لە کاتی چارەسەرکردنی حاڵەتی دیاری کراودا وەک: دڵەڕاوكێ یان خەمۆکی کە باوترین حاڵەتی دەروونین.

چارەسەری رەفتاری ـ معریفی (CBT)، کە تێکەڵەیەکە لە تەکنیکی چارەسەری رەفتاری و چارەسەری معریفی، ئەم رێبازە زۆرترین جار بەکارهاتووە بۆ چارەسەری نەخۆشییە دڵەڕاوکێیەکان.

 CBT جەخت لەسەر گرنگی ڕۆڵی بیرکردنەوەکان و چۆنیەتی هەستکردن بەوەی کە دەیکەین دەکاتەوە. و زۆر جار بەکاردێت بۆ چارەسەری خەمۆکیش.

هەروەها چارەسەری شیکاری دەروونی و چارەسەری تاکە کەسیش بە گشتی بەکاردێن بۆ چارەسەرکردنی دڵەڕاوکێ و خەمۆکیش. 

ـ ئایا چارەسەری بە قسەکردن کاریگەرە؟ 
وەڵامەکە بە کورتی بەڵێ... چارەسەری بە قسە کاریگەرە. 

لەگەڵ ئەوەشدا، سەرکەوتنی یان کاریگەری چارەسەری دەروونی پشت دەبەستێت بە ویستی تۆ بۆ ئەوەی کراوە بی بۆ پرۆسەکە و ڕاستگۆبێت سەبارەت بەوەی کە هەستی پێ دەکەیت. هەروەها پشت بە داینامیکی پەیوەندی نێوان نەخۆش-چارەسەرکار دەبەستێت.

لە 2015 review ( پێداچونەوەیەکی ساڵی ۲٠۱٥ ی تۆێژینەوەکان دەربارەی بەکارهێنانی چارەسەری رەفتاری ـ معریفی CBT بۆ نەخۆشیە دڵەراوکێیەکان) بۆیان دەرکەوت کە تا ئێستا و بە بەردەوامی CBT وەکو چارەسەریەکی دەروونی بۆ نەخۆشییە دڵەراوکێیەکان پشتگیری دەکەن و هەڵەبژێردرێت. 

وە 2018 population- based cohort study ( توێژینەوەیەکی ساڵی ۲٠۱۸ دەربارەی زوو بەکارهێنانی چارەسەری بە قسەکردن یا دژە خەمۆکی بۆ ئەوکەسانەی بە توندی ئازاردراون و مەترسی هەڵسوکەوتی خۆکوژی و نەخۆشی دەروونییان هەبووە) بۆیان دەرکەوت زوو چارەسەرکردن بە چارەسەری قسە دەتوانێت مەترسییە درێژخایەنەکانی حاڵەتی دەروونی کەم بکاتەوە لەو کەسانەی گرفتی زۆر ناخۆشیان هەبووە. 

رێگایەکانی چارەسەری بە قسە: 
چارەسەری بە قسە چەندین جۆری جیاوازی هەیە، و چەن شێوازێکی سەرەکیش هەن بۆ جێبەجێکردنیان.
راوێژکاری تاکەکەسی: یەک ـ یەک دانیشتنە و لەوانەیە چەندین جۆری جیاوازی چارەسەری بە قسە بەکاربێت بۆ چارەسەری ناڕەحەتیەکە لە دانیشتنێکی تایبەتیدا.

راوێژکاری بە گروپ: دەوردراوە بەو هاوەڵانەی کە هەمان گرفتیان هەیە، لەو کاتەنەی کە کۆدەبنەوە هاوبەشی دەکەن لە ئەزموون و هەست و بیرکردنەوەکان لە بابەتی جیاوازدا.

راوێژکاری خێزانی: کێشەی خێزانی لە ژینگەیەکی ئارام و ناوبژیویدا چارەسەر دەکرێت. وهەموویان چانسی قسەکردنیان دەبێت. تەواوی خێزانەکە سوودلە زیادبوونی توانای هاونیشینی وەرەگرن.
ئامادەکردن: لەنیا سەلاح

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن