 
      
          
          
					
          
         
         
         
          
					
          راچڵەکین-
بەیانی ئەمڕۆ هەینی به‌له‌مێك به 13  كۆچبه‌ره‌وه له ده‌ریای ئیجه نزیك دورگه‌ی لێسڤۆوسی به‌رامبه‌ر كه‌ناراوەکانی توركیا ژێر ئاو كه‌وت کە 10 كۆچبه‌ریان ڕزگار کراون و سێ کەسی دیکەشیان چارەنووسیان نادیارە.
ماڵپەڕی پشتی نیوز تایبەت بەکاروباری کۆچبەران بڵاویکردەوە، بەیانی ئه‌مڕۆ هەینی به‌له‌مێك به 13 كۆچبه‌ره‌وه له كه‌ناراوەکانی توركیا به‌ڕێكه‌وت به‌ره‌و دورگه‌ی لێسڤۆسی یۆنان بەڕێکەوتووە و به‌هۆكارێكی نادیار به‌له‌مه‌كه له سنوری نێوان ئاوی یۆنان و توركیا ژێر ئاوكه‌وتووە.
باسلەوەشکراوە، هێزی ده‌ریاوانی یۆنان توانی 10 كۆچبه‌ر ڕزگار بكات و سێ كه‌سی دیكه‌یش تا ئێستا نادیارن.
ئەوە لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو بەلەمێکی دیکە بە زیاتر لە 45 کۆچبەرەوە لە دورگەی کریتی لە نزیک یۆنان ژێرئاو کەوت کە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەری کوردی تێدابوو تا ئێستاش چارەنووسی بەشێکیان نادیارە.