ڤیدیۆ: یوتیوبه‌رێكی ناودار به‌شێوه‌یه‌كی تراژیدی ژیانی كۆتایی هات
ڕاچڵه‌كین-
یوتیوبه‌ری ناوداری دانیماركی" ئه‌لبێرت دیرلۆند"به‌شێوه‌یه‌كی تراژیدی له به‌رزایی چیایه‌كه‌وه كه‌وته خواره‌وه و كۆتایی به ژیانی هات ئه‌مه‌ش دواین لێدوانی خێزانه‌كه‌یه‌تی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن.
دایكی دیرلۆندی ته‌مه‌نی 22 ساڵ له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ تۆڕی هه‌واڵی ناوخۆی دانیمارك"TV2" ئاشكرای كردوه كه كوڕه‌كه‌ی سه‌رقاڵی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بووه له ناوچه‌ی Forcella Pana كه ده‌كه‌وێته چیای ئه‌لب له ئیتاڵیا و وتویه‌تی" له خه‌مێكی گه‌وره‌داین به‌ڵام ویستی ئه‌وه‌م هه‌بووه هه‌واداره‌كانی كوڕه‌كه‌م بزانن چی به‌سه‌ر كوڕه‌كه‌مدا هاتووه"
پێگه‌ی" نیوزویك" له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئیتاڵیاوه ئاشكرای كردوه كه ئه‌م گه‌نجه به دروستكردنی گرته‌ی ڤیدیۆیی و موزیك و وێنه‌ی كۆمیدی ناوبانگی ده‌ركردوه له سه‌ر چیای سیسیدا له ڤال گاردینا له به‌رزی 656 پێ كه‌وتۆته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه.