نرخی كارەبای موەلیدەی ئەهلی بۆ مانگی 7 دیاریكرا

کوردستان

02/08/2021     ژمارەی بینراو 1400

راچڵەكین-

لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەكانی سلێمانی نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی 7 دیاریكرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قائیمقامییەتی سلێمانی:" كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاوڵاتیان لە مانگی (حەوت)دا لەنێوان (285) بۆ (315) سەعاتدا بووە،‌ بەمەش نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبای موەلیدەی ئەهلی لە ناوشاری سلێمانی بۆ ئەو مانگە لە نێوان (12) دوانزە هەزار بۆ (13500) سیازدە هەزار و پێنج سەد دیناردا دەبێت‌، هەربۆیە بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان‌ لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدەی گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.‎"

ئەوەش روونكراوەتەوە، لەم مانگەشدا‌ (24) كاتژمێریی دەبێت و لەو ماوەیەدا هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی ببڕێت كار بە مۆلیدەكان دەكرێت.
‎ 
‎سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیش رایگەیاندووە:" لە مانگی رابردوودا ژمارەیەك مۆلیدە لە ناوشاری سلێمانی لەكاركەوتن، بەڵام ناچاركران بە دابینكردنی مۆلیدەی تر و رێگە نەدرا بۆ ماوەیەكی زۆر هاوڵاتیان بێ كارەبا‌ بن و خاوەنی ئەو مۆلیدانەش رێكاری پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن