رۆلی پیاوان لە پێشگیری لە هەوکردن لە ژناندا چی یە؟
ڕاچڵهكین-
ئایا پیاوانیش دەتوانن بۆ تووش نەبوونی ئافرەتان بە هەوکردنی بەردەوام رۆڵیان هەبێت؟ دكتۆره مهعسومه پسپۆری ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی و چاندنی منداڵی بلووری لهم بابهتهدا به تهواوهتی وهڵامی ئهم پرسیاره دهداتهوه.
هەروەکو دەزانن هۆکاری هەوکردنەکە چ لە پیاواندا چ لە ژناندا زۆربەی کات لایەنی بەرامبەرە، دە خاڵ کە بۆپیاوان گرنگە بۆ تووش نەبوونی خۆیان و بۆ تووش نەکردنی خانمانیان بە هەوکردن بریتین لەمانە:
1- شتنی رۆژانەی ناوچەی شەرم بە ئاو و سابوون.
2- ووشک کردنەوەی ناوچەی شەرم، چونکە شێ یارمەتی گەشەپێدانی بەکتریاکان و کەرووەکان دەدات.
3- لەبەرکردنی جلی ژێرەوەی لۆکە و لەبەرنەکردنی جلی تەسک.
4- شتن و حەمامکردنی خێرا دوای پەیوەندی هاوسەرێتی.
5- بە زۆربوونی ژمارەی پارتنێر رێژەی تووش بوون بە هەوکردن زیاد دەکات.
6- چێک کردنی ناو بەناوی ناوچەی شەرم بۆ هەچ سووربونەوەیەک ، خورانێک ، وە یان دەردانێک لەم کاتەدا دەبێت بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکرێت.
7- کورت کردنەوەی مووی ناوچەی شەرم.
8- بەکارهێنانی کۆندۆم.
9- ژیانی هاوسەنگ لەرووی بەکارهێنانی ماددەی خۆراکی یە تەندرووستەکان و ، بەکارنەهێنانی جگەرە و کحول.
10- بەکارنەهێنانی بۆنخۆشکەرەکان بۆ ناوچەی شەرم.