راچڵەكین-
زاهیر غەریب، هونەرمەندی بواری سینەما، شانۆو دراما لەروونكردنەوەیەكدا رەتیدەكاتەوەكە پەیڕەوی ئایینی زەردەشت-ی بێت و دەڵێت:" خۆم بەموڵكی خەڵك دەزانم و لەسەر پەیڕەوی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەڕۆم."
هونەرمەند، زاهیر غەریب لەو روونكردنەوەیەكدا كەبۆ (راچڵەكین)ی ناردووە، دەڵێت:" دیسان لەلایەن هەندێ پەیج و ئەكاونت بەناوی منەوە قسە لەسەر ئاینی ئیسلام و زەردەشتیەت كراوە گوایە من زەردەشتیم و قسەم لەسەر ئاینی ئیسلام كردوە."
دەشڵێت:" لێرەوە ڕوونی دەكەمەوە وەك خۆم كەلەبواری هونەردا كاردەكەم هیچ مافێك بەخۆم نادەم سوكایەتی بە هیچ ئاین و كەس و لایەنێك بكەم خۆم بەموڵكی خەڵك دەزانم و لەسەر پەیڕەوی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەڕۆم."