ڤیدیۆ: ڕێگایه‌كی ئاسان بۆ خاوكردنه‌وه‌ی قژت تاقیبكه‌ره‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئۆدری ڤیكتۆریا خانمه چالاكوانێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی " تیك تۆكه" له‌ڕێی ڤیدیۆیه‌كه‌وه باس له‌وه ده‌كات ده‌كرێت ڕێگایه‌كی ئاسان بۆ خاوكردنه‌وه و بریقه‌داركردنی قژ به‌كاربهێندرێت.
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" هاوشێوه‌ی هه‌موو كاتێك قژت به شامپۆ بشۆ و دواتر ئاوی پیادا بكه و پاشان كۆندشنه‌ری لێبده و به قه‌میسێك یان پارچه‌یه‌ك په‌ڕۆ و ماوه‌ی 30 خوله‌ك قژت بپێچه و دواتر به ئاوی سارد بیشۆ دوای وشككردنه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی سه‌رسام ده‌بیت به بریقه و جوانی قژت.
ڤیدیۆكه زیاتر له یه‌ك ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه و هه‌زاران كۆمێنتی له‌سه‌ر نوسراوه و زۆرینه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بیرۆكه‌كه تاقیده‌كه‌نه‌وه.