یۆڤانتۆس بە دوو مەرج دەستبەرداری رۆناڵدۆ دەبێت

وەرزش

25/08/2021     ژمارەی بینراو 587

راچڵەكین

یانەی یۆڤانتۆس-ی ئیتاڵی دوو مەرجی داناوە بۆ دەستبەرداربوونی لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی.

هەرچەندە گرێبەستەكەی مووشەكەكەی مادێرا ساڵی 2022 لەگەڵ یانەی خانمە پیرەكەی ئیتاڵیا تەواو دەبێت، بەڵام تائێستا مانەوەی خۆی بۆ ئەم وەرزە لەریزی ئەو یانەیە رانەگەیاندووە.

راپۆرتە رۆژنامەوانییە فەڕەنسییەكان باس لەوە دەكەن، خۆرخی میندیز لەهەوڵی ئەوەدایە رێكەوتنێكی ئاوگۆڕ لەنێوان یۆڤانتۆس و مانچستەر سیتی ئەنجامبدات بەجۆرێك گۆڕینەوەی رۆناڵدۆ بێت بە ئیمریك لاپۆرت یاخود برناردۆ سێلڤا.

هاوكات تۆڕی (سكای سپۆرت ئیتاڵیا) بڵاویكردووەتەوە، یۆڤانتۆس دوو مەرجی هەیە بۆ دەستبەرداربوون لە رۆناڵدۆ یەكەمیان فرۆشتنی ئەو یاریزانەیە بە مانچستەر سیتی بەڕی 30 ملیۆن یۆرۆ یاخود گۆڕینەوەیەتی لەگەڵ یاریزانێك كە هاوشێوەی ئەو بێت كە زۆربەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ئاماژەیان بەوەكردووە ئەو یاریزانە (گابرێل خیسۆس)ی هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن