ڤیدیۆ: نه‌یتوانی به‌شداری پرسه‌ی پوری بكات له‌ڕێی مه‌ڕه‌كانیه‌وه خه‌مباری خۆی ده‌ربڕی
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
خاوه‌ن كێڵگه‌یه‌كی ئوستورالی نه‌یتوانی به‌شداری پرسه‌ی پوری بكات به‌هۆی كۆت و به‌ندی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ئه‌وه‌ش وایكرد بیرۆكه‌یه‌كی جیاواز بۆ ماڵئاوایی كردن له ته‌رمی پوری ده‌یان مه‌ڕ به‌كاربهێنێت.
ڤیدیۆكه به درۆن تۆماركراوه و مه‌ڕه‌كان شێوه‌ی دڵ دروست ده‌كه‌ن به‌مه‌ش جاكسۆن به‌و شێوه‌یه خۆشه‌ویستی خۆی بۆ پوری ده‌ربڕیوه كه له شاری بریسبان له ویلایه‌تی كوینزلاند له ئوستورالیا كۆچی دوایكردوه و له‌و كاته‌دا جاكسۆن به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌ی ناوچه‌كه‌یه‌وه نه‌یتوانیوه به‌شداری پرسه‌ی پوری بكات و چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پاڵپشتی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی جاكسۆنیان كردوه.
به‌م دواییانه به‌هۆی گه‌رما و هێرشی مشك و جرجه‌كان خۆراكی هه‌ڵگیراوی ئاژه‌ڵان زیانی زۆری پێگه‌یشتوه و به‌مه‌ش ڕێژه‌ی ئالیكی ئاژه‌ڵ له‌و وڵاته زۆر كه‌مبۆته‌وه.