شه‌تڵ
ڕاچڵه‌كین-
كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی گرنگ هه‌یه سه‌باره‌ت به تۆوكردن و به‌رهه‌مهێنانی شه‌تڵ و ئه‌گه‌ر تۆش ئاره‌زوو ده‌كه‌یت ده‌توانیت سوود له‌م 8 ڕێنماییه وه‌ربگریت.
1.دەبێت شوێنەکە ساڵانی پێشتر شوێنە شەتڵ نەبوبێت چونکە ئەگەری مانەوەی کەڕوو تێیدا زۆرە .
2.دورکەوتنەوە لە تۆوی دەسگر چونکە دواتر بەئاسانی توشی نەخۆشیە کەڕویەکان دەبێت .
3.دەبێت هەوا گۆڕکێ بەشوێنەکە بکرێت بەتایبەت لەڕۆژە گەرمەکاندا .
4.بەکار نەهێنانی پەینی ئاژه‌ڵی بەتایبەت ئەگەر تەڕ بێت چونکە ئەگەری هێنانی کەڕوو زیاد دەکات .
5.دەبێت شوێنەکە زۆر تەڕ نەبێت چونکە هەوا گۆڕکێ باش نابێت و تۆوەکەش دەڕزێت .
6.نابێت پێشتر شوێنەکە دەرمانی تۆمە و سەوزی بڕی پێدا کرابێت .
7.دەبێت تۆوەکە و گڵەکە دەرمانی کەڕووی بەرگریکار بکرێت گڵەکە پێش تۆ‌و کردن و تۆوەکە پێش چاندن .
8.دوای هەڵکێشانی شەتڵەکە ڕەگەکەی قڕكه‌ری دژە کەڕوی تەڕ بکرێت، وەک پڕۆمۆکارب.
س: پێشانگای کشتوکاڵی گوڵە سوور