كریستیانۆ رۆناڵدۆ گەڕایەوە ریزەكانی مانچستەر یونایتد

وەرزش

27/08/2021     ژمارەی بینراو 257

راچڵكەین –

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەفەرمی گەڕانەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس-ی ئیتاڵی بۆ ریزەكانی راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی، یانە ئینگلیزییەكە لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس-ی ئیتاڵی گەیشتنە رێككەوتن سەبارەت بە گواستنەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ریزەكانیان و لەگەڵ یاریزانەكەش رێككەوتوون لەسەر مەرجەكانی.

رۆناڵدۆ كە یاریزانی پێشووتری مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بوو، ساڵی 2009 لەبەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ چووە ریزەكانی یانەی ریال مەدیدری ئیسپانی و دوای بەدەستهێنانی چەندین نازناو لەگەڵ یانەی شاهانە، رۆژی 10-7-2018 بە گرێبەستێكی چوار ساڵە، پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی یۆڤانتۆس-ی ئیتاڵییەوە كرد بەرامبەر 105 ملیۆن یۆرۆو مووچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆ.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن