ههنگاوهكانی كۆنتڕۆڵكردنی توڕهیی
ڕاچڵهكین-
زۆر باسی تورەیی و تورەبوون دەکرێت، ئەوەی جێگەی گرنگیپێدانە چارەسەری تورەییە، واتە چۆن بتوانین کۆنترۆلی خۆمان بکەین و بەسەر تورەییەکەماندا زاڵببین، دكتۆر جهعفهر پزیشکی پسپۆری دەروونی لهم بابهتهدا چۆنیهتی كۆنتڕۆڵكردنی توڕهیی باسدهكات.
بۆ زاڵبون بەسەر تورەییدا کاتێک هەڵچونی تورەیی هێرشمان بۆ دەهێنێت ئەم کارانە زۆر سودبەخشن:
1- گۆرینی تەرکیز: هەتاوەکو بتوانین کۆنترۆڵی تورەییەکەمان بکەین پێویستە تەرکیزمان بگوازینەوە بۆ شتێکی تر، ئەمەش کارێکی زۆر ئەستەم نییە.
2- لە کاتی تورەییدا هەناسەدانی قوڵ و میکانیزمەکانی خۆخاوکردنەوە ئەنجامبدە.
3- خۆت خاڵیبکەرەوە لە تورەییەکە و بەشێوەیەکی سەلامەت دەریببرە: ئەگەر بە شێوەیەکی تەندروست دەرینەبرین ئەوە دەبێتە هۆی تێکدانی ناوەکی و دەرەکی.
4- بیرکردنەوەی ئیجابی گەشەپێبدە.
5- بیگۆرە بۆ وزەیەکی تر کە سودبەخشبێت بۆت. بۆنمونە خۆ مەژغوڵکردن بە دروستکردنی بوکەڵەوە.