پەیكەرێك بۆ عەبدوڵڵا پەشێو دروستدەكرێت

کەلتوور

06/03/2020     ژمارەی بینراو 1229

راچڵەكین

بە مەبەستی رێزلێنان لەشاعیری گەورەی كورد (عەبدوڵڵا پەشێو)، دەزگای خێرخوازی كەریمی ئەلەكە، پەیكەرێكی تایبەت بۆ ئەو شاعیرە دروستدەكات، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە پەیكەرسازان دەكرێت دەرخستەی خۆیان پێشكەش بكەن.

دەزگاكە لە راگەیاندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ راچڵەكین ناردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە، پەیكەرەكە لەسەر ئەركی د. تەها رەسوڵ سازەكرێت و بە راوێژ لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، پەیكەرەكە لە شاری هەولێر دادەنرێت.

دەزگای خێرخوازی كەریمی ئەلەكە داوای لە پەیكەرسازان كردووە بەشداربن لە ئەنجامدانی رێزلێنان لە عەبدوڵڵا پەشێوی شاعیر، بە پێشكەشكردنی ماكێتی پەیكەرەكانیان، كە كۆی جەستەی شاعیر لەخۆدەگرێت و  دەرخستەی پێویست پێشكەش بكەن.
 
پەیكەرسازان دەتوانن لەرێگای پەیجی تایبەت بە دەزگای خێرخوازی كەریمی ئەلەكەوە پەیوەندی بكەن، یاخود لە رێگای ژمارە تەلەفونی 07701563470 كاتی دیاریكراو بۆ دوارۆژ بۆ پێشكشەشكردنی ماكێت تا رۆژی 1/5/2020.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن