نەتەوە یەكگرتووەكان: ئازادكردنی ساعدی قەزافی هەنگاوێكی گرنگە

جیهان

07/09/2021     ژمارەی بینراو 249

راچڵەكین-

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە لیبیا "UNSMIL" ئازادكردنی ساعدی قەزافی كوڕی موعەمەر قەزافی، لەلایەن دادگای ئەو وڵاتەوە بە "هەنگاوێكی گرنگ بۆ سەروەریی یاسا و تەبایی نیشتمانیی" لەقەڵەم دا.

"UNSMIL" لەبارەی بڕیاری دوێنی دادگا لە لیبیا بۆ ئازادكردنی ساعدی قەزافی كە چەندین ساڵ بوو دەستبەسەركرابوو رایگەیاند "ئازادكردنی ساعدی قەزافی، بەهۆی ئەوەی لە ٢٠١٩ەوە بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرچووە لەلایەن دادگاوە، بڕیارێكی گونجاوە لەگەڵ یاسا".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "بڕیاری ئازادكردنەكە هەنگاوێكی گرنگە بۆ سەروەریی یاسا و تەبایی نیشتمانیی و گوزارشت لە پێشهاتێكی ئەرێنی دەكات كە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی مافەكان".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن