پیاوێك به نهێنی ئاڵتونی هاوسه‌ره‌كه‌ی فرۆشت بۆ ئه‌وه‌ی دایكی بچێت بۆ حه‌ج
ڕاچڵه‌كین-
خانمێك داوای جیابوونه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له دادگای خێزانی" جیزه" له میسر تۆماركرد و داوای ته‌واوی مافه یاسایی و شه‌رعیه‌كانی خۆی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ناچاری كردوه زێڕه‌كانی بفرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی بیكات به پاره و دایكی پێی بچێت بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌ج.
ئه‌م خانمه باس له‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی 5 ساڵه هاوسه‌رگیری كردوه و له‌و ڕۆژه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری كردوه گرفتی زۆر هاتۆته پێش بۆیان به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له مێرده‌كه‌ی وازی له كاركردن هێناوه و ته‌واوی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی خێزانه‌كه‌ی كه‌وتۆته ئه‌ستۆی بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ و ته‌نها 2 ساڵه مێرده‌كه‌ی چۆته سه‌ر كار و بارگرانی ژیانی له‌سه‌ر شانی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌مكردۆته‌وه.
هاوكات نزیكه‌ی 2 ساڵه مێرده‌كه‌ی باس له‌وه ده‌كات كه كه‌وتۆته ناو دۆخێكی دارایی قورسه‌وه و پێویستی به پاره هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ش داوایكردوه زێڕه‌كانی بفرۆشێت ، ئه‌وه‌ی ئه‌م ئافره‌ته‌ی شۆك كردووه ئه‌وه‌یه ماوه‌ی 3 مانگه زانیویه‌تی كه پاره‌ی زێڕه‌كانی بۆ گه‌شتی حه‌جی دایكی ویستووه و دوای ئه‌م بابه‌ته مێرده‌كه‌ی تۆمه‌تی خستۆته پاڵی و پێی وتووه كه ده‌توانێت داوای جیابوونه‌وه بكات و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت له ته‌واوی مافه‌كانی خۆش بێت.