هۆڵەندا بە نیودەرزەن گۆڵ كۆتایی بەیاری نێوان خۆیی و توركیا هێنا

وەرزش

08/09/2021     ژمارەی بینراو 396

راچڵەكین-

لەچوارچێوەی یارییەكانی كۆمەڵەی حەوتەم لە پاڵاوتنەكانی ئەورووپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، ھەڵبژاردەی توركیا و ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.

ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا لە یارییەكەدا، بەھێز دەركەوت و یاریزانی ھێڵی ناوەڕاست، داڤی كلاسین دوای 50 چركە لە دەستپێكردنی یارییەكە، گۆڵی یەكەمی بۆ ھەڵبژاردەكەی تۆمار كرد.

دواتر لە خولەكی 16 و 38ی گێمی یەكەمی یارییەكەدا، یاریزان ممڤیس دیبای گۆڵی دووەمی و سێیەمی بۆ ھەڵبژاردەكەی تۆمار كرد.

یارییەكە لەسەر یاریگای ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا بەبێ ئامادەبوونی ھاندەرانی ھەڵبژاردەی توركیا، بەڕێوەچوو.

ھەڵبژاردەی توركیا، یاریزانێكی بە كارتی سوور كرایە دەرەوە بە 10 یاریزانەوە لە یارییكردن بەردەوام بوو، بەڵام لە خولەكەكانی 54، 80 و 90ی گێمی دووەمی یارییەكەدا ھەر یەك لە یاریزانانی ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا، ممڤیس دیبای، گۆس تیل و دۆنێل مالین، سێ گۆڵی دیكەیان بۆ ھەڵبژاردەكەیان تۆمار كرد.

لە خولەكی دووەمی كاتی زیادكراوی یارییەكەدا، یاریزانی ھەڵبژاردەی توركیا، جەنگیز ئاندیر تاكە گۆڵی بۆ ھەڵبژاردەكەی تۆمار كرد.

یارییەكە بە ئەنجامی شەش بە یەك لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا تەواو بوو.

بەم ئەنجامەش، ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا كۆی خاڵەكانی گەیاندە ١٣ خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لە پێش ھەڵبژاردەی نەرویج-ە كە لە پلەی دووەم دایە و ھەڵبژاردەی توركیایش بە كۆكردنەوەی ١١ خاڵ لە پلەی سێیەم دایە.

ھەر لە ھەمان كۆمەڵەدا، ھەڵبژاردەی نەرویج بەسەر ھەڵبژاردەی جەبەل تاریق سەركەوت و ھەڵبژاردەی مۆنتینیگرۆ و لاتڤیایش یەكسان بوون.

ھەڵبژاردەی مۆنتینیگرۆ ھەشت خاڵی ھەیە و لە پلەی چوارەم دایە، ھەڵبژاردەی لاتڤیایش لە پلەی پێنجەم دایە و ھەڵبژاردەی جەبەل تارق-یش ھیچ خاڵی نییە و لە ریزبەندی كۆتایی كۆمەڵەكە دایە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن