وەزیرى فریاكەوتنی رووسیا لەرووداوێكدا گیانی لەدەستدا

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 110

راچڵەكین-

وەزیری فریاكەوتنی رووسیا لەكاتی مەشق و راهێنانی سەربازیدا لە شاری نوریلسك لە سیبیریا گیانی لەدەستدا.

وەزارەتی فریاكەوتنی رووسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، یەفگینی زینیچیڤ، بە كارەساتێكی نەخوازراو گیانی لەدەستداوە.

وەك لەراگەیەندراوی وەزارەتەكەدا هاتووە، یەڤگینی لەكاتی هەوڵدان بۆ رزگاركردنی ژیانی كەسێكی تر لەكاتی مەشقێكی هاوبەشی ژمارەیەك ناوەندی ئیداری لەشاری نوریلسك، گیانی لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن