سەرۆكی هەڵاتووی ئەفغانستان پەیامێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

جیهان

08/09/2021     ژمارەی بینراو 383

راچڵەكین –

سەرۆكی هەڵاتووی ئەفغانستان پەیامێك ئاراستەی گەلەكەی دەكات و لەبەرامبەر جێشتنی وڵاتەكەشی داوای لێبوردنیان لێدەكات و بە قەروسترین بڕیار لە ژیانیدا وەسفی دەكات، دەشڵێت: ئامادەم بۆ لێكۆڵینەوە.
 
ئەشرەف غەنی، كە لەترسی هێرشەكانی چەكدارانی تاڵیبان و بەر لە كۆنترۆڵكردنی كابول-ی پایتەختی ئەفغانستان، رۆژی 15-8-2021، وڵاتەكەی جێهێشت و ئێستا لە ئیمارات نیشتەجێیە، لە پەیامێكی نوێدا داوای لێبوردن لە گەلی ئەفغانستان دەكات بەهۆی جێهێشتنی وڵات و بەرگری نەكردن لە كابولی پایتەخت، بڕیارەكەشی بە تاكە رێگە بۆ بەرگرتن لە رشتنی خوێنی ئەفغانییەكان وەسفكرد.

سەرۆكی هەڵاتووی ئەفغانستان، لە پەیامەكەیدا دەڵێت: بڕیاری جێهێشتنی كابول و شەڕنەكردن لە دژی چەكدارانی تاڵیبان، قورسترین بڕیاری ژیانم بوو، هەموو ئەو تۆمەتانەشی رەتكردەوە كە ئاراستەی دەكرێن گوایا لەكاتی جێهێشتنی وڵات، پارەیەكی زۆری لەگەڵ خۆی بردووە،  ئامادەیی خۆیشی نیشانداوە لەسەر ئەو بابەت، خۆی و هاوكارەكانی بچنە بەردەم لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی سەربەخۆ، بۆئەوەی بێتاوانی خۆیان بەرامبەر ئەو تۆمەتانە بسەلمێنن كە ئاراستەیان كراوە.

ئەشرەف غەنی، بەر لە كۆنترۆڵكردنی كابول لەلایەن چەكدارانی تاڵیبانەوە، رۆژی 18-9-2021 وڵاتەكەی جێهێشت و هەڵات، لەسەر ئەو كارەشی رەخنەی توندی لەلایەن بەرپرسانی وڵاتەكەی لێگرا، بەتایبەتیش وەزیری بەرگری ئەفغانستان، كە ناوبراوی بە ترسنۆك وەسفكردبوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن