ڤیدیۆ: مه‌ڕێك به 200 هه‌زار دۆلار فرۆشرا
ڕاچڵه‌كین-
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له كوه‌یت هه‌واڵی فرۆشتنی مه‌ڕێك بڵاوبویه‌وه به نرخی 60 هه‌زار دیناری كوه‌یتی كه ده‌كاته نزیكه‌ی 200 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت مه‌ڕه‌كه ڕه‌نگی سپییه و له ته‌نیشتیه‌وه و له مه‌زاده‌كه كه‌سێك هه‌یه كه هاوار بۆ ئه‌وه ده‌كاته 60 هه‌زار دینار.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه تا ئێستا ڕوون نییه بۆچی ئه‌و مه‌ڕه به‌و نرخه گرانه فرۆشراوه و هۆكاری چییه ئه‌و كه‌سه‌ی كڕیویه‌تی ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی پێداوه.