له پێشكه‌شكاره‌وه بوو به وه‌زیر
ڕاچڵه‌كین-
جۆرج قەرداحی رۆژنامەنوس و میدیاکاری عەرەبی له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا بووه جێگه‌ی باس له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێك كه پله‌ی وەزیری راگەیاندنی پێبەخشرا لە كابینه‌ی حکومەتی نوێی لوبناندا.
قەرداحی لەكۆتای ساڵانی 2000 به پرۆگرامی" كێ ملیۆن ده‌باته‌وه" ناوبانگی ده‌ركرد كه به‌رنامه‌یه‌كی پێشبڕكێ بوو له‌سه‌ر پاره و سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێنا له‌و ماوه‌یه‌دا و له‌دوای بوونی به وه‌زیر به‌شێك له ڕاگه‌یاندنكاران و هونه‌رمه‌ندانی لوبنانی پیرۆزباییان لێكردوه.
قه‌رداحی له‌دایکبووی ساڵی 1950، دەرچووی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی لوبنانە، یەکێک بوو لە بەشداربووانی خولی سێیەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە 2007 خەڵاتی مێرکسی وەک باشترین میدیاکاری عەرەبی پێبەخشرا و لەلایەن رێکخراوی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان نازناوی باڵیۆزی چاکەکاری پێدراوە و خاوەنی 20 ملیۆن دۆلارە بەهۆی تەواوی ئەو کار و پرۆگرامانەی پێشکەشی کردووە، هەندێک سەرچاوە ئاماژە دەدەن بەوەی بەشێکی زۆری سەروەتەکەی لە رێگای پرۆگرامی کێ ملیۆن دەباتەوە بەدەستهێناوە.