بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان عیراق و ئێران گۆڕانكاری بەسەردا هات

عێراق

13/09/2021     ژمارەی بینراو 77

راچڵەكین-

باڵیۆزی ئێران لەبەغدا ئاشكرایكرد، ھەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان وڵاتەكەیی و عیراق لە ئێستادا تەنھا ئەو گەشتیارانە دەگرێتەوە كە لەرێگەی ئاسمانەوە دەگەنە ئەو وڵاتە نەك دەروازە سنورییەكان.

ئیرەج مەسجدی، بەمیدیا فەرمییەكانی ئێرانی راگەیاندووە:"هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ئێران و عێراق لە ئێستادا تەنھا ئەو گەشتیارانە دەگرێتەوە كە گەشتی ئاسمانی دەكەن و جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەش دوای تەواوبوونی رێوڕەسمەكانی چلەی ئیمام حوسێن دەبێت".

وتیشی: "لەگەڵ كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا رەنگە ھەڵگرتنی ڤیزا گەشتە وشكانییەكانیش لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بگرێتەوە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن