لە بەغدا چوار کەس بەتۆمەتی دڕاندنی پۆستەرەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستگیرکران

عێراق

13/09/2021     ژمارەی بینراو 230

راچڵەکین-

ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، چوار کەسیان بەتۆمەتی دڕاندنی پۆستەرەکانی کاندیدانی ھەڵبژاردنەکان لە بەغدا پایتەختی ئەو وڵاتە، دەستگیر کرد.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە بۆ جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەیی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، فەریق روکن ئەحمەد سەلیم فەرمانی بە ھێزە ئەمنییەکان کردووە، ئەو کەسانەی کە ھەوڵ دەدەن لە رێگه‌ی دڕاندنی پۆستەرەکانی بانگەشەی کاندیدانی ھەڵبژاردنەکانه‌وه‌، زیان بە پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان بگەیەنن، دەستگیر بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ھێزەکانی لیوای پێنجی پۆلیسی فیدراڵیی، چوار کەسیان بەتۆمەتی دڕاندنی ژمارەیەک پۆستەری بانگەشەی کاندیدانی ھەڵبژاردنەکان لە ناوچەی رەحمانییە بەشی کەرخ رۆژئاوای بەغدا، دەستگیر کردووە و رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەوەی بەپێی یاسا سزای خۆیان وەربگرن.

پێشتر کۆمیسیۆن رایگەیاندبوو هەر کەس بە تۆمەتی تێکدانی بانگەشەی هەڵبژاردن و دڕاندندنی پۆستەری کاندیدەکان دەستگیر بکرێت، بە بەندکردن سزا دەدرێت بە جۆرێک بەندکردنەکە لەنێوان یەک مانگ بۆ یەک ساڵ دەبێت و سزا داراییەکەیش لە یەک ملیۆن دینار بۆ پێنج ملیۆن دینار دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن