توێژینه‌وه‌یه‌ك: مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه ڤاكسین وه‌رناگرن
ڕاچڵه‌كین- چراخان
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی(CDC) بڵاویكردۆته‌وه، تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌رناگرن ئه‌وه 11 جار زیاتر مه‌ترسی مردنیان هه‌یه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتوه دوای توشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه 10 جار زیاتر ئه‌گه‌ری پێویستیان به نه‌خۆشخانه زیاتر ده‌بێت به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسنیان وه‌رگرتوه و توشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن.
بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه سوود له حاڵه‌تی 600 هه‌زار توشبووی كۆرۆنا وه‌رگیراوه كه له 13 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌شداربوون، ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویانه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا 5 جار زیاتره به‌راورد به كه‌سێك كه ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتوه.
فاوتشی پێی وایه ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین زیاد ببێت ئه‌وه تێكڕای توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا 10 هه‌زار حاڵه‌ت زیاتر تێپه‌ڕ ناكات.