كه‌سایه‌تیه‌كی ناڕوون
ڕاچڵه‌كین-
له كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا چه‌ندین جۆری كه‌سایه‌تی هه‌یه و له ده‌روون ناسیدا ئه‌م كه‌سایه‌تیانه هه‌مووی جیاكراونه‌ته‌وه و هه‌ریه‌كه ناوێكیان بۆ دانراوه، پسپۆڕانی بواری ده‌رون ناسی شه‌ش تایبه‌تمه‌ندیان جیاركردۆته‌وه كه ته‌نها له‌و كه‌سانه‌دا هه‌یه كه خاوه‌نی كه‌سایه‌تی"نادیار" ن.
1-بێده‌نگی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ:
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سایه‌تیان ناڕونه زۆر كه‌م قسه ده‌كه‌ن و كه‌س ناتوانێت نهێنیه‌كانیان لێوه بزانێت.
2-به‌هێزن له تێبینی كردن‌دا:
له وردترین بابه‌ته‌كان ورد ده‌بنه‌وه و ته‌ركیزیان زۆر به‌هێزه و پڕن له زانیاری و زۆر به زیره‌كی شیكردنه‌وه بۆ بابه‌ته‌كان ده‌كه‌ن.
3-ئاره‌زووی ڕه‌نگه تاریكه‌كان ده‌كه‌ن:
به‌رده‌وام و زۆرینه‌ی كات ڕه‌نگی جلوبه‌رگ و ئیكسسوار و ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كانیان به ڕه‌نگی ڕه‌شه.
4-مه‌به‌ستی ڕوون نییه:
هیچكات مه‌به‌ستی خۆی ئه‌وه‌نده ڕوون ناكاته‌وه هیچ كه‌سێك لێی تێبگات.
5- گومانیان هه‌یه:
متمانه‌ی ته‌واو به‌هیچ كه‌س و بابه‌تێك ناكه‌ن و ڕێژه‌یه‌ك له گومان بۆ هه‌موو بابه‌تێك ده‌هێڵنه‌وه.
6- هه‌ست و سۆزی خۆیان ده‌رنابڕن:
ئه‌وه‌ی هه‌یانه له هه‌ست و سۆز و كێشه و خۆشحاڵی له ناخی خۆیاندا ده‌یشارنه‌وه و بۆ هیچ كه‌سێكی ڕوون ناكه‌نه‌وه ته‌نانه‌ت سه‌رسام بوون و خۆشه‌ویستیان بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌شیان.