گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عیراق و رووسیا دەستپێدەكەنەوە

عێراق

14/09/2021     ژمارەی بینراو 182

راچڵەكین-

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاشكرایكرد، لەهەفتەی داهاتوەوە، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان بەغداو مۆسكۆ دەستپێدەكەنەوە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، ئەمڕۆ سیشەممە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" لەرۆژی سێشەممەی داهاتوەوە، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عیراق و رووسیا دەستپێدەكەنەوە."

ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەفتانە دوو گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەردوو وڵاتەدا ئەنجامدەدرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن