ئه‌م ئافره‌تانه‌ مه‌ترسی مردنیان دوو هێنده‌یه‌

تەندروستی

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 872

ئه‌م ئافره‌تانه‌ مه‌ترسی مردنیان دوو هێنده‌یه‌


ڕاچڵه‌كین-

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئوستورالی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ هه‌ستانی خانمان له‌ نیوه‌ی‌ شه‌ودا و خه‌به‌ر بونه‌وه‌یان ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێش وه‌خته‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

پرخه‌ و وه‌ستانی هه‌ناسه‌ دوو هۆكارن كه‌ ڕه‌نگه‌ وابكات مرۆڤ له‌ ناوه‌ڕاستی خه‌وه‌كه‌یدا بێ ئاگایانه‌ خه‌به‌ری ببێته‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ ڕۆژێكی نوێدا هه‌ڵده‌ستێت له‌ خه‌و بیری نه‌مابێت كه‌ نیوه‌ی‌ شه‌و خه‌به‌ری بۆته‌وه‌.

پسپۆڕان له‌ زانكۆی ئه‌دیلاید ی ئوستورالی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن دوباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وامی ئه‌م حاڵه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌ به‌رزی په‌ستانی خوێنه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش كار له‌ دڵ و ملوله‌كانی خوێن ده‌كات و مه‌ترسی مردنی پێش وه‌خته‌ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی‌ دڵ  مێشك زۆر ده‌كات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن