ئه‌و به‌له‌مه‌ی له‌سه‌ر به‌رده.. ملیۆنه‌ها كه‌سی سه‌رسام كردووه
ڕاچڵه‌كین-
تیمی فریاكه‌وتنی به‌ریتانی ماوه‌ی 12 كاتژمێری ویست بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م به‌له‌مه‌دا بوون له مردن ڕزگاریان بكات دوای ئه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كه‌یان له‌سه‌ر به‌ردێك وه‌ستاوه‌ته‌وه كه چاوه‌روان نه‌كراو بووه.
چیرۆكی ئه‌م وێنه‌یه له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات كه به‌له‌مه‌كه دوای ئه‌وه‌ی به‌ر مه‌رجانێك ده‌كه‌وێت له ژێر ئاوی ده‌ریا به‌هۆیه‌وه به خێرایی جوڵه‌یه‌ك ده‌كات و ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌ردێك له نزیك دورگه‌یه‌كی ئینگلیزی.
له شوێنه نوێكه‌یدا به‌له‌مه‌كه توانای جوڵه‌ی نه‌ماوه و ئه‌گه‌ری زۆر بووه كه قڵپ ببێته‌وه‌و ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی ژیانیان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه دوای گواستنه‌وه‌ی تیمی سه‌ر به‌له‌مه‌كه ده‌ركه‌وتووه به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌وه سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه بریندار بوون.