ئایا فەرمانی دەستگیركردنی د. میران ھەڵوەشاوەتەوە؟

کوردستان

14/09/2021     ژمارەی بینراو 298

راچڵەكین –

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی، روونكردنەوە لەبارەی دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی دەستگیردنی د میران محە‌ممە‌د دەدات و رایدەگەیەنێت، دۆسییە‌كە‌ بە‌ ھیچ شێوە‌یە‌ك دانە‌خراوەو گە‌ڕێندراوە‌تە‌وە‌ بۆ دادگای دە‌ستپاكی بۆ تە‌واوكردنی رێكارە‌ یاساییە‌كان.

لەو روونكردنەوەیەدا كە ئەمڕۆ 14-9-2021 بڵاوكراوەتەوە، سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی، جەختی لەوەكردووەتەوە كە دادگا لەبڕیارەكانیدا سەربەخۆیی تەواوی هەیەو لەسەر داوای هیچ كەسێك و لەخۆڕا دۆسیە ناكاتەوەو دۆسیە داناخات.

دەقی روونكردنەوەكە:

روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی ..

لە چەند كە‌ناڵێكی راگەیاندن هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە گوایە دادگای تەمیز فەرمانی دەستگیردنی د میران محە‌ممە‌دی هەڵوەشاندوەتەوە و تۆمەتەكانی رەتكردووەتەوە، بەپێویستمان زانی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بۆ بەرچاوڕوونی هەموو لایەك بخەینەڕوو:

١) تۆمەتەكان رەت نەكراونە‌تە‌ و دۆسییە‌كە‌ بە‌ ھیچ شێوە‌یە‌ك دانە‌خراوە و گە‌ڕێندراوە‌تە‌وە‌ بۆ دادگای دە‌ستپاكی بۆتە‌واو كردنی رێكارە‌ یاساییە‌كان.

٢- دادگا لەبڕیارەكانیدا سەربەخۆیی تەواوی هەیە و بەپێی یاسا و بەگوێرەی ئەو سكاڵا و بەڵگانەی دەخرێتە بەردەستی كار دەكات و لەسەر داوای هیچ كەسێك و لەخۆڕا دۆسیە ناكاتەوە و دۆسیە داناخات.

٣) یاسا لەسەرووی هەموو لایەكە و دادگا ئیجرائاتی یاسایی خۆی دەكات بەبێ گوێدانە پلە و پایەی لایەنەكانی داوا.

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی
14-9-2021

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن