گۆڕانكاری لەبەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیاندا دەكرێت

کوردستان

15/09/2021     ژمارەی بینراو 742

راچڵەكین-

وەزارەتی بازرگانی عیراق كیلۆیەك شەكر لە پشكی هەر كەسێك لەبەشەخۆراكی مانگانەدا كەمدەكاتەوەو لەبەرامبەردا دوو ماددەی خۆراكی تر زیاد دەكات.  

محەمەد حەنون، بەرێوەبەری فەرمانگەی چاودێری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند: كیلۆیەك شەكری بەشەخۆراكی مانگانە كەمكراوەتەوە و چەند ماددەیەكی تر وەك شوێنگرەوەی دابەشدەكرێت، كە پێكهاتووە لە نیو كیلۆ نیسك و نیو كیلۆ نۆك، هاوكات دۆشاوی تەماتەشی لەگەڵ دایە."

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بڕی ئارد و برنج و زەیت وەك خۆی ماوەتەوە و گۆڕانكاری بەسەردا نایەت."

ئەوەشی خستوتەڕوو، بەشێك لە هاووڵاتییان بەشەخۆراكی مانگانەیان وەرناگرن و ئەمەش گرفتیان بۆ دروستدەكات، بەجۆرێك چەند بریكارێك مانگانە خۆراكی زۆریان لادەمێنێتەوە و پێویستە جارێكی تر بیگەڕێننەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن