راچڵەکین-
پەرلەمانی كوردستان دەسەڵاتی دا بە وەزارەتی كارەبا بۆ زیادكردنی نرخ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت و دانانی پێوەری زیرەك.
وەزارەتەكە دەقی یاسای وەزارەتی كارەبای بڵاوكردووەتەوە كە كۆمەڵێك ده‌سه‌ڵاتی داوه بە وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ زیادكردنی نرخی كارەبا و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌تدا، بەپێی یاسا نوێیەكە كە لە ڕۆژی 18 ئایاری 2021 لە پەرلەمانی کوردستان هەموارکراوەتەوە.
لە یاساکەدا ئەرک و کاری بەشە جیاوازەکانی وەزارەتی کارەبا لە بەرهەمهێنان، گواستنەوە، دابەشکردن، کۆنترۆڵ و هاوبەشەکانی و ئامانجی یاساکە خراونەتەڕوو.
ئەوەشهاتووە، پێکهاتەی وەزارەت و ئەرکەکانی بۆ پەرەپێدانی کارەبا و گەیاندنی بە هاوبەشانی لە یەکەی نیشتەجێبوون، بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵی و کەرتی گشتی، بەشێکی دیکەی یاساکە پێکدێنێت.
بۆ زانینی وردەکاریی زیاتر دەربارەی یاسای وەزارەتی کارەبا کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن کە لە لاپەڕەی (1) تا لاپەڕەی (7) ژمارەی (270) وەقایعی کوردستان بڵاو کراوەتەوە:
https://govkrd.b-cdn.net/.../270.%20%D9%88%DB%95%D9%82%D8...