ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لەعیراق بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەبێتەوە

عێراق

15/09/2021     ژمارەی بینراو 164

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی عیراق نوێترین ئاماری لەبارەی كۆرۆنا بڵاوكردەوەو بەگوێرەی ئامارەكەش ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەو پەتایە، بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبووەتەوەو لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا تەنها 35 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزارو 895 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا پێنج هەزارو 725 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 963 هەزارو 264 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 840 هەزار و 395 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 93.7%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 21 هەزارو 631 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن