سلێمانی؛ ناسنامەی ئەو كەسەی لەبەردەم بنكەیەكی پۆلیس كوژرا.. ئاشكراكرا

کوردستان

17/09/2021     ژمارەی بینراو 2621

راچڵەكین-

ناسنامەی ئەو كەسە ئاشكرا كرا كەبەیانی ئەمڕۆ هەیینی لەبەردەم بنكەی پۆلیسی چوارچرا لەشاری سلێمانی كوژرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، كوژراوەكە ناوی (شوكری)یەو بەرپرسی كۆمیتەی شەهیدانی پەكەكە لە باشوری كوردستان.

 میدیاكانی نزیك لە پەكەكە، توركیایان بە تیرۆركردنی ئەو بەرپرسە تۆمەتبار كردووە.

پێشتر سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە( راچڵەكین)ی راگەیاند، ئەمڕۆ هەیینی تیمەكانیان تەرمی كەسێكیان گواستووەتە نەخۆشخانە كە شوێنەواری فیشەك بەجەستەیەوە بووە.

وتیشی، كوژراوەكە لەرەگەزی نێرەو لە شەستەكانی تەمەنیدایەو جگە لە مۆبایل هیچ بەڵگەیەكی تری پێنەبووە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن