شیلان عوسمان: ئیتر كه‌س پێم نه‌ڵێت هونه‌رمه‌ند
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ند شیلان عوسمان له‌ڕێی هه‌ژماره فه‌رمیه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك داوا ده‌كات چیتر كه‌س به هونه‌رمه‌ند ناوی نه‌بات.
ئه‌م خانمه له پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" سڵاو لە هەموو هاوڕێیانم . پێم خۆش‌بوو لێرەوە چەن قسەیەکی دڵی خۆمتان بۆ بکەم بەوێنەیەکی نوێی سادەو ساکاری خۆمەوە بێ هیچ فلتەرێکو مایکەپێک پێم خۆشە هەموو هاوڕێیانم نوسینەکەم بخوێنەوە . وەناشمەوێ دڵی کەس عاجز بکەم . جا هاوڕێیان یەکەم دەسپێکم بەوە بێت لەم دەقەیەوە من تەنها شیلان عوسمان م و بەس، تکا دەکەم کەس نەڵێ هونەرمەند ههههههههه چونکە زۆر بەسەڕاحەت و بەداوای لێ بوردنەوە ئیحتراماتم بۆ هەموو هونەرمەندەکان هەیە . ئەوەی لە ئێستادا لەم وڵاتە بێ سەرپەرشتانەیا دەیبینم سوکترین بەشەر هونەرمەندو موزیسیانە ."
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" ئەوەی حسابی بۆ نەکرێ هونەرمەندە . زۆر بەداخەوە کە دەبینی دەچیتە بەردەم شوێنێکیش ڕێزی ئەوەندەت نەماوە کە بتوانین . ڕێزدارانە سەیر بکرێین . بەسیترین شت ئەبێ هونەرمەند هەزار شوێن بکات بۆ سپۆنسەری کارێکی . ئەوەندەش بە لوت بەرزیەوە جوابت ئەیەنەوە . تف لە بونی خۆشت دەکەی . تکا دەکەم نەکەس پەیوەندیم پێوە بکات بۆ چاو پێکەوتن نە هیچ کەناڵێک نە هیچ ڕۆژنامە نوسێک . چونکە وەک وتم من لەمەو دوا کەسێکی سادەو ساکار . جاداواکارم لەهەموو کەناڵەکان . لەمەودوا بەهیچ جۆرێ گۆرانیەکانم پەخش نەکرێ"
ئه‌م خانمه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گۆرانیەکی فۆلکلۆری هەورامانی تۆمار کردوە ماوەی سێ ساڵە لەوە ئەچێ کلیپی بکات ته‌نها لەبەر ئەرک و ماندوبونی موزیسیانەکان، جاداواکارم بێ هیچ عاجز بونێ لەقسەکانم ببورن کە لەمەودوا نە ئەدی کەس وەرەگرم وەزۆرینەش بلۆک دەکەم ."
شیلان عوسمان یه‌كێكه له خانمه گۆرانیبێژه‌كان ساڵانێكی زۆره له بواری هونه‌ریدا كارده‌كات به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره بێده‌نگه و به‌رهه‌می نوێی نییه.