رۆناڵدۆو شەیتانە سورەكان دەبنە میوانی وێستهام

وەرزش

19/09/2021     ژمارەی بینراو 236

راچڵەكین-

یاریەكانی گەڕی پێنجەمی پرێمەرلیگدا، ئەمڕۆ سێ یاری چێژبەخش و پڕ لەململانێ بەڕێوەدەچن كە تیایدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ سێیەم یاری خۆی بەدرێسی یانەی شەیتانە سورەكانی ئەنجام دەدات.

یاری یەكەم لەنێوان یانەی مانچێستەر یۆنایتدو وێستهام لەكاتژمێر 16:00 لەسەر یاریگای لەندەنی ئۆڵۆمپی بەڕێوەدەچێت، هەردوو یانەش لە چوار گەڕی رابردووی پرێمەرلیگدا  تووشی شكست نەبوون، سێ خاڵی یاریەكەش گرنگییەكی زۆری بۆ هەردوو یانە هەیە.

لەیاریەكی تردا كە لەهەمان كاتدا بەڕێوەدەچێت، یانەی لێستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا رووبەڕووی برایتۆن دەبێتەوە، كە ئەمەی دواییان لەچوار یاری رابردوودا سێ سەركەوتنی بەدەستهێناوە. 
 
یاریی لووتكەی ئەم گەڕەش كە بە دێربی لەندەن ناسراوە، كاتژمێر 18:30 بەڕێوەدەچێت، كە دوو یانەی گەورەی ئەو شارە كۆدەكاتەوەو تیایدا تۆتنهام میوانداری چێڵسی دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن