ڤاكسینه‌كانی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆماوه‌ی چه‌ند سوودیان هه‌یه؟
ڕاچڵه‌كین- چراخان
نزیكه‌ی 6 مانگ به‌ر له ئێستا گه‌وره پسپۆڕی جیهانی مایلز داڤنبۆرت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له زانكۆی " نیو ساوس ویلز" پێشبینی ئه‌وه‌یان كرد ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن دوای 108 ڕۆژ ڕێژه‌ی دژه ته‌نی ڤایرۆسه‌كه كه به‌هۆی ڤاكسینه‌كه‌وه له له‌شیاندا دروست بووه كه‌مده‌كات.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" له ئێستادا زۆرینه‌ی پێشبینیه‌كانمان سه‌باره‌ت به ڤاكسینه‌كه هاتۆته دی و ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتوه دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌و دژه ته‌نه‌ی ڤاكسینه‌كه له له‌شیاندا دروستیكردوه كه‌مبۆته‌وه و ئه‌مه‌ش واده‌كات مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه دوای ماوه‌یه‌ك زیاد بكات.
له ئێستادا چه‌ندین وڵات پلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ژه‌می سێهه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا بده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه و توشبووی نه‌خۆشی مه‌ترسیدارن بۆ ئه‌وه‌ی دژه ته‌نه‌كانی له‌شیان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به چالاكی بمێنێته‌وه.