نیشانه نوێكانی توشبوون به كۆرۆنا
ڕاچڵه‌كین- چراخان
له‌م چه‌ند مانگه‌دا به‌هۆی بڵاوی په‌تای وه‌رزی ڕه‌نگه جیاكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی توشبوون به په‌تای وه‌رزی و ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاسان نه‌بێت، به‌ڵام هێشتا شریته نوێكانی ئه‌م ڤایرۆسه هۆكارن بۆ له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی medikforum بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی نوێی توشبوون هه‌یه به شریته نوێكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه نزیكه له نیشانه‌كانی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه یان" په‌تای وه‌رزی"
دیارترین نیشانه‌كانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێستادا بریتیه له" ئازاری سه‌ر و ئاو هاتنه خواره‌وه به لوتدا له‌گه‌ڵ كۆكه‌یه‌كی وشك و هه‌وكردنی قوڕگ و گرفتی گه‌ده و ئازاری ماسولكه‌كان و به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش"
له‌كاتی هه‌ستكردن به‌م نیشانانه به زوترین كات سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی پێویستت بۆ بكرێت و له ته‌ندروستی خۆت دڵنیا ببیت.