لالیگا هەفتەیەكی ئاگرین بەڕێدەكات

وەرزش

21/09/2021     ژمارەی بینراو 177

راچڵەكین-

بڕیارە  شەوانی (21-22 و 23)ی ئەم مانگە، تەواوی‌ یارییەكانی‌ گەڕی‌ 6 ی‌ پێشخراوی‌ خولی‌ لالیگای‌ ‌ ئیسپانیا بەڕێوەبچێت.

لەم هەفتە پێشخراوەدا دوو یاری‌ لوتكە دەبینرێت كە یەكەمیان دێربی‌ مەدریدی‌ پایتەختە لە نێوان هەردوو یانەكانی‌ خیتافی‌ و ئەتڵەتیكۆ مەدریدی‌ هەروەها لوتكەیەكی‌ ئاگرین لە سەر یاریگای‌ سانچێز بیز خوانی‌ تایبەت بە یانەی‌ سڤیلیای‌ ئەندەلوسی‌ بەڕێوە دەچێت كە تیایدا شەمشەمە كوێرەكانی‌ ڤالەنسیا دەبنە میوانی‌ ئەسپە شێكەی‌ ئەندەلوس.

یارییەكانی‌ شەوی سێشەممە:
خیتافی‌ – ئەتڵەتیكۆ          كاتژمێر 20:30 ی‌ شەو
بلباو – ڕایۆ ڤالیكانۆ         كاتژمێر 11:00ی شەو
لیڤانتی‌ – سێڵتا ڤیگۆ        كاتژمێر11:00ی شەو

یارییەكانی‌ شەوی‌ چوار شەممە:
ئیسپانیۆل – ئالاڤێس       كاتژمێر20:30ی شەو 
سڤیلیا – ڤالەنسیا           كاتژمێر 20.30 ی‌ شەو
ڕیاڵ – مایۆركا               كاتژمێر 23:00 ی‌ شەو
ڤیاڕیاڵ – ئیڵچی‌             كاتژمێر 23:00ی شەو

یارییەكانی‌ پێنج شەممە
ئۆساسۆنا – بیتیس          كاتژمێر 20:30ی شەو
گرانادا – سۆسیداد           كاتژمێر 20:30ی شەو
قادیش – بەرشەلۆنە         كاتژمێر23:00 ی‌ شەو

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن