تەقە لەبەرپرسێكی پارتی كراو بریندارە

کوردستان

22/09/2021     ژمارەی بینراو 2846

راچڵەكین-

شەوی رابردوو لەنزیك گوندی پاپیلان لە سنووری شارەدێی شوانی سەربە پارێزگای كەركووك، لەنێو ئۆتۆمبێلێكەوە دەستڕێژی گوللـە لە "لوقمان ئاڵتون" كاگێڕی لقی نۆزدەی چەمچەماڵ-ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا و بەسووكی برینداربوو.

لوقمان ئاڵتون شوانی، بەمیدیاكانی حزبەكەی راگەیاندووە:"شەوی رابردوو لەكاتی گەڕانەوەمان بۆ ماڵەوە، ئۆتۆمبێلێك كە چەند چەكدارێكی تێدابووە، لە سنووری شارەدێی شوان دەستڕێژی گوللـەی لێكردین، دواتر لاووبەڕووبوونەوە لەنێوانمان روویدا."

ئاماژەی بەوەش كرد:" قاچێكی و چاوێكیشی بەهۆی هەڵبەزینی فیشەكەوە بەرد و ساچمە لێیداوە و برینداربووە، سەبارەت بەناسنامەی چەكدارەكان ئاشكرایكرد، ئەو شوێنە كەوتووەتە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەوە و هیچ هێزێكی لێ نییە و نازانێت ئەو گرووپە كێ بوونە و سەربەكێن."



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن