راچڵەکین-
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرپرسێکی ئاسایش لە رەواندز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەکانیش لەو بارەیەوە دەستیپێکردووە
شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیس سۆران بە راچڵەکین-ی راگەیاند، ئەو بەرپرسە پلەی رائیدە و بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش دەرکەوتووە نەخۆشی دەرونی هەبووە.
وتەبێژی پۆلیس سۆران، وتیشی:" کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لەلایەن بەشی پۆلیسی ڕواندز ئاگادارکراینەوە کەوا هاووڵاتی ( ا، ص، ح ) ئەفسەر بەپلەی رائد لەئاساییشی رواندز دانشتوی رواندز لەکاتی ئەرکی فەرمی خۆی کۆتای بەژیانی خۆیهێنا".
دەشڵێت:"بەپێی لێکۆلێنەوە سەرەتاییەکان گوایە نەخۆشی دەرونی هەبووە لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا لەنەخۆشخانەی ئاشتی و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".